زاری كرمانجی-سۆران
قەشەی کەنیسەکانی دیانا و هاودیان و بێدیال سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ئەمرۆ چوار شەممە، د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقاف و هاوکارانی پێشوازیان لە بەڕێز قەشە دانیال روفائیل، قەشەی نوێی کەنیسەکانی دیانا و هاودیان و بێدیال و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسی هەماهەنگی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کوردستان کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕێزگرتنی نێوان هەموو ئایین و پێکهاتەکان بنەمای سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە.
دواتر بەیەکەوە سەردانی تێبینەری تێبینەرایەتی کاروباری مەسیحیەکانی سۆرانیان کرد لە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران.

































































