رێبوار حەمەلاو شوانی
گەلی کورد ،وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف زەوتکراو لە مێژە لە ژێر تاقیکردنەوەی سەختدایە و شەڕی ئیرادەی لەگەڵ دەکرێت ، ئیتر ئەم جۆرە جەنگانە بە پێی قۆناغە جیاوازەکاندا و شێوازی ئەو چەک و سیناریۆ و پیلانگێرییانە گۆڕانکارییان بە سەر دادێت ، بەڵام ئەو نەگۆڕە و پێداگرە بوونی سەرکردایەتییەکی ژیرانە و بەهێز و کاریگەرە کە ڕێگەی نەداوە پیلانگێری و نەیاران و دوژمنانی گەلی کورد سەر بگرێت.
لەماوەی 35 ساڵی رابردوویی حکوومڕانی هەرێمی کوردستان ، رووبەڕووی چەندین هێرش و پیلانگێری و سیناریۆی قورس بووە ، بەڵام بە خوێندنەوەی ژیرانەی پارتی وبارزانی ، نەک هەر ڕێگە نەدرا ، ئەم قەوارەیە و دەستکەوتەکانی لەناو بچێت بەڵکو رۆژ بە رۆژیش بەرەو پێشکەوتن وگەسەندنی زیاتر دەروات.
لەو کاتەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی کارەکانی دەستپێکردووە ، هەر چی بەڵێنی بە خەڵکی کوردستان دابوو بۆ خزمەتکردنیان و ئینجا دروستکردنی پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی نەک هەر درێغی نەکرد ، بەڵکو بە گەواهیدەری دۆستان و نەیاران ، بەچاوی خۆیان دەبینن کە بارزانی چی کردووە و چۆن خزمەتی خەڵکی کوردستان بە بێ جیاوازی کردووە.
ئەم کابینەیە لەماوەیەکی کەمدا ،ڕووبەڕووی پیلانگێری نەیارانی کوردستان بووە ، تەنانەت ، ئەو یەکێتیەکە خۆی بە هاوبەش دەزانی ، لە جیاتی هاوبەشی و هەڵگرتنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی حکوومەتی کوردستان بووە، هاوبەش وهاوپەیمانی نەیارانی کورد و هەرچی لەتوانیاندا بوو بۆ دژایەتیی ئەو کابینەیە کردیان و دەیان کۆسپ و ئاڵنگاری و قەیرانی ساختەیان دروستکرد بۆ ئەوە بارزانی نەتوانێ بەڵێنەکانی بۆ خەڵکی کوردستان بێنێتەدی .
بەڵام سەرۆکوەزیرانی بارزانی ، بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ، تێڵێسمی نەیاران و دوژمنانی تێکشکاند و بەڕێگەی ئەنجامدانی دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری چەندین کاری گەورە و مێژوویی بۆ جەماوەری کوردستان ئەنجامدا کە ئاماژە بە نموونەی چەند پرۆژەیەکی دەکەین.
یەکەم ،، پرۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دوای 35 ساڵ
دووەم ،، پرۆژەی بە بانکیکردن و هەژماری من و دانانی بناغەی ئەلیکترۆنی دارایی و گڕێدانی بە بانکە جیهانییەکان.
سێیەم ،، دروستکردنی 9 بەنداوی گەورە و دەیان بەنداوی بچووک و چەندین پۆندی گرنگ بۆ گڵدانەوە و پاشکەوتکردنی ئاو و پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و فڕیاگوزاری بەتایبەتی چارەسەری کەم ئاوی لە هەولێری پایتەختی کوردستان
چوارەم ،، دروستکردنی چوار سایلۆی تازە و کەمکردنەوەی باری جوتیارانی کوردستان بۆ وەڕگرتن و هەڵگرتنی گەنم
پێنجەم ،، قیرتاوکردنی 5940 کیلۆمەتر شەقام و ڕێگای قیرتاو و کوردستان بووە خاوەن پێشکەوتووترین ڕێگاوبانەکانی جیهان
شەشەم ،، دروستکردنی دەیان پارکی گەورە کە هەندێک لە رووی ستانداردی نێودەوڵەتی بێ وێنەن ، ئینجا دروستکردنی پشتنێەی سەوزایی و چاندنی سەدان هەزار دار لە شوێنە جیاوازەکانی کوردستان
حەوتەم ،، کوژاندنەوەی هەزاران مۆلیدە لە گەرەکانی شاروشارۆچکەکانی کوردستان و پاکبوونەوەی ژینگەی کوردستان
هەشتەم ،، دابەشکردنی زەوی بە سەر هەموو فەرمانبەرانی کوردستان بە بێ جیاوازی بەتایبەتی ئەوانەی کە چەندین ساڵ بوو بێ بەشبوون.
لە راستیدا ئەوەی مەسروور بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەماوەیەکی کەمدا خزمەتکردنی خەڵکی کودستانی کردووە ، لە مێژوودا بێ وێنەبووە ، بەتایبەتی ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و کۆسپەکانی بەردەمی هونەری گەورەی سەرکردایەتیکردنی دەوێت ـ هونەرەکە لێرەدایە ، بارزانی نەیهێشت خەون وپیلانگێری دوژمنانی کوردستان بێتەدی ، بەکۆڵنەدان و خۆڕاگری سەربڵندی لە پاڵ گەل و نیشتیمانەکەی خۆیدا مایەوە و هەنگاوەکانیشی بەرەو ئاسۆیەکی گەش و کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانترە.

































































