زاری كرمانجی-سۆران
رێکخراوی هەنگاو: ئێران دوو بەندکراوی ئاینیی کوردی لەسێدارەدا رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، سزای سێدارەی محیەدین عەبدوڵڵاهی و حوسێن پاڵانی، دوو بەندکراوی ئاینیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە تۆمەتی “بەغی” لە بەندیخانەی قەزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
گووتیشی: ئاژانسی هەواڵی “میزان”ی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ ئاماژەیەکی بە ناوی ئەو بەندیخانەیە نەکردووە کە سزای ئەم دوو بەندکراوەی تێدا جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دوو بەندکراوە لە ساڵی 2017ـەوە کوردی لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون و لەو کاتەوە لە بەندیخانەکانی رەجاییشار و قەزڵحەساری کەرەج بەندکرابوون.

































































