کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
پێست ئاوێنەی تەندروستیی ناوەوەی جەستەیە. کاتێک ناهاوسەنگی لە کۆئەندامی بەرگری یان کۆبوونەوەی ژەهر و پاشەڕۆکاندا ڕوودەدات، حەساسیەت وەک نیشانەیەکی ناڕەحەتی دەرەکەوێت. ئەنجامدانی کەڵەشاخ بەشێوازێکی زانستییانە، ڕێگایەکی سروشتی و کاریگەرە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ پێست و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.
سوود و کاریگەرییە زانستییەکانی کەڵەشاخ بۆ حەساسیەت :
١_ پاککردنەوەی خوێن، کەڵەشاخ یارمەتی دەرکردنی ئەو ماددە پاشەڕۆ و ژەهراوییانە دەدات کە دەبنە هۆی هەوکردنی پێست و حەساسیەت.
٢_ هاندانی بەرگری، بە چالاککردنی کۆئەندامی بەرگری، جەستە توانای زیاتری دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی هەستیاریی پێست.
٣_ کەمکردنەوەی هەوکردن، کەڵەشاخ سوڕی خوێن لە ناوچەکەدا باشتر و چالاک دەکات، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی سوربوونەوە و خورانی پێست دەدات کە نیشانەی باوی حەساسیەتی پێستن.
کەڵەشاخ بە گشتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بەسوودە؛ کاریگەریی باشی هەیە بۆ ڕێکخستنی سیستەمی بەرگریی جەستە و پاککردنەوەی جەستە و خوێن لەماددە ژەهراوییەکان، بەمەش یارمەتیی پێست دەدات بۆ ئەوەی بە سروشتیی خۆی بگەشێتەوە و نیشانەکانی حەساسیەت تێیدا لاواز ببن و نەمێنن. بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجام، پێویستە کەڵەشاخ لەژێر چاودێریی کەسێکی شارەزا و پسپۆڕدا ئەنجام بدرێت، ئەگەرنا زیانی بۆ تەندروستیی چارەخواز دەبێت.

































































