زاری كرمانجی :
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، سزای سێدارەی محیەدین عەبدوڵڵاهی و حوسێن پاڵانی، دوو بەندكراوی ئاینیی خەڵكی سەرپێڵی زەهاو بە تۆمەتی “بەغی” لە بەندیخانەی قەزڵحەساری كەرەج جێبەجێ كرا.
وتیشی، ئاژانسی هەواڵی “میزان”ی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران، وێڕای بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ ئاماژەیەكی بە ناوی ئەو بەندیخانەیە نەكردووە كە سزای ئەم دوو بەندكراوەی تێدا جێبەجێ كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم دوو بەندكراوە لە ساڵی 2017ـەوە كوردی لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر كرابوون و لەو كاتەوە لە بەندیخانەكانی رەجاییشار و قەزڵحەساری كەرەج بەندكرابوون.

































































