زاری كرمانجی – ڕۆژی سێشەممە 20 کانوونی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یاکو بریندز کونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا خرایە بەر باس بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر کە هۆڵەندا بەشێک بوو لە هەوڵی نیودەوڵەتی لە یارمەتیدانی پێشمەرگە بۆ شکاندنی داعش.
تەوەرێکی تری ئەو دانیشتنە ئاساییشی خۆراک و پێویستیی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ لە تەنیشت سەرچاوە پڕ خێر و بەرەکاتەکانیتری کوردستان.