مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دارلین گراهام نۆردن، خوشكی سیناتۆری كۆچكردوو لینزی گراهام، ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخوات و وەك ئەندامێكی نوێی ئەنجوومەنی سیناتی ئەمەریكا دەست بەكار دەبێت. دەستنیشانكردنی ئەو تەنیا دوو ڕۆژ پاش كۆچی دوایی لەناكاوی لینزی گراهامە.
ڕۆژی دووشەممە، پارێزگاری ویلایەتی ساوپ كارۆلینا، بە پێی دەسەڵاتە یاسایییەكانی خۆی، دارلینی بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكەی لینزی گراهام دەستنیشان كرد. بڕیارە ئەمڕۆ دارلین سوێندی یاسایی بخوات و تا سەرەتای ساڵی داهاتوو وەك سیناتۆر كار بكات تا مانگی یانزەی ئەمساڵ لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە سیناتۆرێكی نوێ بۆ ویلایەتەكە دیاری دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەر لە دەستنیشانكردنی دارلین پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیبوو .
دارلین لە ڕووی سیاسییەوە، وەكوو براكەی ناسراو نییە و ئەزموونێكی هەڵبژاردنی گشتی و كاری سیاسی لە ئاستی فیدراڵیدا نییە، لەبەر ئەوەشە بەشێك لە چاودێران وەك سیناتۆرێكی كاتی سەیری دەكەن كە ئەركی سەرەكیی بریتییە لە تەواوكردنی ماوەی كاركردنی لینزی گراهام نەك دروستكردنی ڕێچكەیەكی سیاسی نوێ.

































































