زاری كرمانجی
بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گوندنشینان و هاووڵاتییان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستی كردووە بە پاككردنەوەی ڕێگاوبانی گوند و ئاواییەكانی قەزای سیدەكان .
ئیحسان چەلەبی قائیمقامی سیدەكان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەژێر ڕۆشنایی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر پەرشتی بەڕێز مەسرور بارزانی، گەیاندنی دەستی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچەکان و چاکسازی لە ژێرخانی ڕێگاوبانەکاندا، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستکرا بە پڕۆژەی پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوی ڕێگاوبانی گوندەکانی سنوورەکەمان .
قائیمقامی سیدەكان، دەڵێت:” ئامانجمان لەم كارە ئاسانکاریە بۆ هاتوچۆی گوندنشینەکانمان فەراهەم بکرێت.


































































