زاری کرمانجی
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی 25 کەسی بەرەو ئەمریکا ئەمریکا بەڕێکەوتووە و بڕیارە لە کۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا، لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا کراوە.”
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە ڕەوتی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو گەشەسەندنانە کراوە کە لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینیویەتی.
هاوکات گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی فراوانکردنی ئاستی هاوکاری و هاوبەشییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کراوە.

































































