شەهلا سۆفی ـ زاری كرمانجی:
مێتا توانای دروستكردنی وێنەی AI لە هەژمارە گشتییەكانی ئینستاگرام لەكارخستووە دوای ئەوەی ڕەخنەی بەرفراوانی بەكارهێنەرانی لێكەوتەوە. تایبەتمەندییەكە ڕێگەی بە بەكارهێنەران دا كە ئەكاونتێكی گشتی تاگ بكەن و وێنەی نوێ دروست بكەن بە پشتبەستن بە ناوەڕۆكی ئەو ئەكاونتە؛ بەڵام نیگەرانییەكان سەبارەت بە بەكارهێنانی بێ مۆڵەتی وێنەی خەڵك و دروستكردنی وێنەی ساختە بە بەكارهێنانی AI هاتۆتە ئاراوە.
ئەو بەكارهێنەرانەی كە هێشتا نیگەرانن لە بەكارهێنانی بەرهەمەكانییان, دەتوانن بژاردەی دووبارە بەكارهێنانەوەی ناوەڕۆك لە ڕێكخستنەكانی ئینستاگرامدا بپشكنن. بۆ ناچالاككردنی ئەم تایبەتمەندییە (ئەگەر چالاك كرابێت): بچۆ بۆ setting و بەشی Allow people to create with and reuse your content .
هەروەها ئەكاونتەكەت privateبكە بۆ ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی ناوەڕۆكی گشتی لەلایەن كەسانی ترەوە.

































































