بەهمەن کاك عەبدولڵا ئەحمەد
لەم ڕۆژانە نوسینی سەرۆکی حزبێکی ئۆپۆزسیۆن م بینی نوسی بوی ( پارتیەکان وا بەشان و باڵی حکومەتی مەسرور بارزانی دا هەڵدەدەن وەك ئەوەی ئێمە لە کوردستان نەبین )
بۆیە پێم خۆشبوو ، وەك ئەندامێکی پارتی بە هەندێك داتا ئەم ووڵامەی بۆ بنوسم .
بەڵێ تۆ لە کوردستان بوویت بەس ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیست هیچ نابینن و بگرە بەو ژمارانەی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم هەر رۆژە و رەقەمێك لێ دەدەیت بویتە گەورەترین ڕێگر لێی بەلام ئەو نەوەستا ئیستا پیت دەڵیم چۆن :ـ
دەیان ساڵە هاوار دەکەین تکایە قسەکردن لەسەر داهاتی ناوخۆی هەریم و رێژەی نەوت زەرەرمان لێ دەدات لە بغداد ئێوە هەر زیادتان گوت چونکە ئێوە نەدلتان بە ئاوەدانی ئەم هەرێمە خۆشەو نەبەتەماشن ڕۆژێك ببنە حوکمڕانی
بابێینە سەر داتاکانی تۆ و کارە گەورەکانی مەسرور بارزانی
لە دەیان و بگرە سەدان چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی دا گوتوتەو خەلکیش شاهدە کە هەرێم مانگانە ( ٤٠٠ ) ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەیە ، گریمان ئەم قسەی تۆ سەد لەسەد ڕاستە !
لەو ( ٤٠٠ ملیار دینارە ) هەموو مانگێك ( ۱۲٠ ملیار دینار ) مانگانە چوە بۆ بغدا بۆ مووچە گەر نەشچوبێت بەغدا بڕیویەتی و لیرە خراوەتە سەر مووچە ، مایەوە ( ۲۸٠ ملیار دینار ) خۆشت لەحسابات زیرەکیت و نزیکی و هاوریتیت لەگەل زۆریک لەبەرپرسانی حکومەت هەیە دەزانیت مانگانە بۆ بەڕێوە چونی ( پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەریم و حکومەت و دامو دەزگاکانی ) بەلای کەم ( ۱٥٠ ملیار ) دیناری پێویستە ، مایەوە ( ۱۳٠ ملیار دینار ) .
گریمان هەموو مانگ سەرۆکی حکومەت ( مەسرور بارزانی ) هەموو مانگ نەک ( ۱۳٠ ملیار ) بەلکو ( ۲٠٠ ملیار) ی لەبەردەست بوە .
تو ئەو خوایەی باوەرت پێیەتی و نوێژی بۆ دەکەیت و ئەویش حەزی لە ڕاستگۆ ییەو درۆ لای گوناحە گەورەکانە :ـ
۱ـ دروستکردنی چەندین سایلۆی گەورەی گەنم لە چەندین شاری کوردستان
۲ـ دروستکردنی نزیکەی( ٤٠ )بەنداو پۆند
۳ـ قیرکردنی نزیکەی ( ۱۲٠٠٠) دوازدە هەزار کیلۆمەتر جادە هەر لە دوسایدی کەلار دەربەندیخان و شەقلاوە میراوە ، سەد مەتری سلێمانی ، هەولیر گۆمەسپان ، هەولیر کۆیە ، هەولیر دهۆک ، سپیلک گەلی ، باعەدری دهۆک ، دوسایدی ناو دهۆک ، چەندین شوینی تر
٤ـ تەواو کردنی ۱۲٠ مەتری هەولیر و تەواو کردنی دوو بەشی ۱٥٠ مەتری هەولیر ، ڕزگار کردنی هەولیر لەبی ئاوی بۆ ماوەی ۳٠ ساڵ
٥ـ پەرەدان بەجیگە گەشتیاریەکان و پێشخستنی کشتوکاڵ لەهەرێمی کوردستان کە پێشتر خەون بوو بەروبومی کشتوکالی هەرێم بچیتە دەرەوە
٦ـ بەرهەم هێنانی کارەبای ۲٤ کاتژمیری کە ئیوە لایەنگری موەلیدە و دوکەلن و هەندیکیشتان هەرەشەی بڕینی غازەکەیتان دەکرد .
۷ـ دروستکردن و سەرخستنی پرۆژەی هەژماری من
۸ـ دانانی کامیرەی پۆینت تو پۆینت و کەمکردنەوەی بەشی زوری روداوی هاتوچۆ
۹ـ بەشی یەکەم و دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ
چەندین پرۆژەی تر کەمن ئیستا لەخەیاڵم نیە
سەرۆکی حکومەتێك حەوت ساڵ بە ۲٠٠ ملیارەوە کەبە حسابەکەی تۆ (۱۳٠ ملیارە ) و من ( ۷٠ ملیارم ) بۆ زیاد کردوە ئەو هەموو دەستکەوتە گرنگ و ستراتیژیانەی بۆ کوردستان بەدەستهێنابێت حەقی دەستخۆشی و پشتیوانی کردنە یان حەقی دژایەتی کردن ؟
بەس ناحەقتان ناگرم لەم ڕۆژگارە دژایەتی کردنی مەسرور بارزانی خێری ناوخۆ و دەرەوەشی تیایە بۆتان
ئێوە گوتتان ڕای دەگرین و ئەویش گوتی ناتوانن بەراستیش هەر نەتان توانی

































































