ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئاژانسە فەرمییەکان دەریدەخەن، وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانیان لە کاتی شەپۆلی گەرمای ڕیکۆرد شکێندا تۆمارکرد کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران ڕۆژئاوای کیشوەرەکەی گرتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : reuters زیاتر لە 9000 کەس لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە تەمەنیان لە 65 ساڵ و سەرووتردایە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن یۆرۆمۆمۆوە بڵاوکراونەتەوە، کە تۆڕێکە لەلایەن سەنتەری ئەوروپی بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتگیری دەکرێت.
گەرمای زۆر دەتوانێت مرۆڤ بکوژێت بەهۆی دروستبوونی جەڵتەی گەرما، یان توندکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و هەناسەدان، کە کەسانی بەساڵاچوو لەنێو ئەو کەسانەدان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

































































