مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هەر یەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و دادی توركیا بڵاویان كردەوە كە لە 81 پارێزگا ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر 968 گومانلێكراوی فەتۆ (FETÖ) دەستیپێكردووە.
مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی توركیا، ئاكن گیورلەك، وەزیری داد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا بەبۆنەی ساڵیادی كوودەتاكەی 15ی تەممووز ڕاگەیاندراوێكیان بڵاو كردەوە و ئاماژەیان بەوە كرد “یادی شەهیدانی ئازیز دەكەینەوە كە لە پێناو نیشتمان، ئاڵا، دیموكراسی و ئیرادەی نیشتمانییدا گیانی خۆیان بەخت كرد.”
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوە كراوە “بەرەنگاربوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی چەكداری فەتۆ كە بە بەرخۆدانی قارەمانانەی گەل تێكشكێندرا، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێك بە هەمان پێداگریی و هەستیارییەوە بەردەوامە،” ئەوەش هاتووە “بە سەركردایەتی سەرۆككۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان دەوڵەتەكەمان لە 15ی تەممووزەوە تا ئێستا بە هەموو دامەزراوەكانییەوە هەڵمەتێكی گەورەی پاككردنەوەی ئەنجامداوە،”
دەشڵێت “بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش و فەرماندەیییەكانی جەندرمەی پارێزگاكان، ئۆپەراسیۆنیان دژی ٩٦٨ گومانلێكراو لە لە ئەنقەرە، ئیزمیر و ئیستەنبوڵ و ٨١ پارێزگادا دەستیپێكردووە. بۆ ئاشكراكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستیی چەكداری فەتۆ.”
بزووتنەوەی گولەن (خزمەت) كە كە لەلایەن فەتحوڵڵا گوێلەنەوە سەركردایەتی دەكرا، ئەم بزووتنەوەیە لە لایەن توركیاوە بە گرووپێكی تیرۆریستی ناسێنراوە لە ژێر ناوی فەتۆ (FETÖ) كە كورتكراوەی “ڕێكخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی”یە.

































































