ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
زانایان ئاگرکەوتنەوەی بەردەوام لە سەرانسەری ئەوروپای وشکدا دەبەستنەوە بە گۆڕانی کەشوهەوا.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : reuters زیاتر لە 400 ئاگرکوژێنەوەی فەرەنسی بە درێژایی شەو کاریان کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەی دارستانی مێژوویی فۆنتەینبلۆ لە باشووری پاریس، دەسەڵاتدارانیش دوو فڕۆکەی ئاو پڕژێنیان نارد دروست بوونی ئاگرەکە لەکاتێکدا بوو کە شەپۆلێکی گەرما ڕۆژئاوای ئەوروپای گرتەوە.
ئاگرەکە لە تەنیشت ڕێگایەکی خێرا لە نزیک فۆنتەینبلۆ کەوتەوە کە یەکێکە لە کۆشکە شاهانەییە ناسراوەکانی فەرەنسا، کە سەردەمانێک وەک شوێنی ڕاوکردن و شوێنی نیشتەجێبوونی پاشاکانی ڕابردوو بووە. تا نیوەی شەو، بڵێسەی ئاگرەکە زیاتر لە ٨٠٠ هێکتەر (١٩٨٠ دۆنم)ی سووتاندبوو، کە بەهۆی بای گەرمەوە تەشەنەی کردبوو.
تەنها 70 کیلۆمەتر لە پاریسەوە دوورە، ئاگرەکە ناچاری کرد ڕێگای خێرای A6 دابخرێت کە پاریس بە لیۆن و باشوورەوە دەبەستێتەوە. هەروەها ئاگرکەوتنەوەکە لە ناوچەکەدا خزمەتگوزاری شەمەندەفەرە خێراکانی پەکخست.

































































