زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوزازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “لە درێژەی پڕۆژەی چاودێریی خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە هاوكاریی دەزگای (LDS)ی ئەمریكی، نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ههولێر، كورسیی جووڵاو(ویلچەر)ی بۆ 8 كەسی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابین كرد. هاوكات ڕهوڕهوه و عهكازه و شهقڵهش دابهش كران.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە ڕۆژی دامەزرانیەوە تا ئێستا، بە پشتیوانیی بەخشەران و هاوبەشانی، خزمەتێكی بەرچاوی بە كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان كردووە.
تەنیا لە ساڵی ڕابردوو (2025) زیاتر لە 480 كورسیی جووڵاو (ویلچەر)ی دابەش كردووە و لە هاوكارییەكانی خۆراكی و ناخۆراكییش سەدان كەسی خاوەن پێداویستیی تایبەت، لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان سوودمەند بوون.

































































