زاری كرمانجی-سۆران:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ناوی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریانەی بڵاوكردەوە كە لە سنوورەكە جێبەجێ كراون، لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
پڕۆژەكان بریتین لە:
- كۆتا پڕۆسەی دروستكردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی بەختیاری، یان شەقامی 20 مەتری بەختیاری، تەنیشت ئۆرتۆپیدی سۆران.
- پڕۆژەی قیرتاوكردنی چەند شەقامێكی سەرەكیی لە سەنتەری قەزای رواندز و ڕێگای پیروسوان و كونكریتكردنی كۆڵانەكانی گوندی بێخاڵ.
- چاككردنی حەوزو رێكخستنەوەی سەروچاوەی ئاوی گوندی سایە لە سنووری ناحیەی قەسرێ.
- دروستكردنی رێڕِەوی بیهاڕتۆن بە درێژایی كەپرەكانی سەر رێگای رواندز – بێخاڵ و دروستكردنی چەند كەپرێكی دیكە، بە مەبەستی گرینگیدان بە كەرتی گەشتیاری لە دەڤەرەكە.
- دەستپێكردنی پڕۆژەی نۆژنكردنەوەی ئاوی مێگر لە قەزای ڕواندز، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە ڕێژەیەكی زیاتر ئاو دەگاتە عەمباری سەرەكی ئاو لە سەنتەری قەزای شار.
- دەستپێكردنی پڕۆسەی هەڵكەندن و دانانی كێبل و تەلی بە زەوی گەیاندن و قاڵب بۆ دانانی تۆڕی رووناكی لە دووسایدی نوێی حەریق – رواندز تا (ئیسقەڵا).
- دانانی ئارامكۆ(مەنفەز) بۆ هەریەك لە گوندەكانی :(بێواس، ماوەرد، تاڵەجار، بزنكڕە، مجێسەر، بلەسەنان، شیوەگەرمك، هەتكای سەرو، جەڕا، خەلیفان، كاولا) لە سنووری قەزای سیدەكان، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران.