ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو زیاتر دەکات، هۆشداری دەدات لە ڕووداوی زیاتر لە گەرووی هورمز.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : reuters هێزەکانی ئەمریکا و ئێران هێرشی مووشەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاڵوگۆڕ کرد، تاران دامەزراوەکانی ئەمریکای لە ویلایەتەکانی سەرانسەری کەنداو کردە ئامانج و ڕایگەیاند، جارێکی دیکە گەرووی هورموزی گرنگیان داخستووە، ئەمەش نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە بەحرەین و کوێت کردۆتە ئامانج و سیستەمی ڕاداریان لە عومان تێکشکاندووە و تانکی سووتەمەنی و کۆگاکانی تەقەمەنییان لە بنکەی ئاسمانی شازادە حەسەن لە ئوردن لە دوایین وەڵامدانەوەیان بۆ شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی ئەمریکا داوە.

































































