زاری كرمانجی :
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی پاراستنی سامانی گشتیدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەست بەسەر 375 كیلۆگرام زێڕدا گیراوە كە پەیوەستە بە دۆسیەی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە. ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەك لێكۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان دامەزراوە ئەمنییەكانی بەغداد و هەولێر دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكارانی ناوچەكە.
بەگوێرەی دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بڕی 358 كیلۆگرام لەو زێڕە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی دادوەر فایەق زێدان گێڕدراوەتەوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 17 كیلۆگرامی تر لە لێكۆڵینەوەیەكی جیاوازدا كە كۆی گشتی زێڕەكەی گەیاندووەتە 375 كیلۆگرام.
تەواوی زێڕەكە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی خەزێنەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە؛ ئەم ڕێكارەش بەشێكە لە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتبار عەدنان جومەیلی، بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن كە ئێستا لەلایەن دادگاوە ڕاگیراوە.

































































