زاری کرمانجی
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند” داوامان له وڵاتانی بیانی و عێراقیش كردووه، له‌پێناو ئه‌من و ئاسایش، سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت”.
سه‌فین دزه‌یی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند “ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رجه‌م ئه‌و شانده بیانییانەی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه‌ش کە شانده‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاتان ده‌كه‌ن له هه‌موو ئاسته‌كان، دەڵێین، هه‌رێمی كوردستان له‌ناو عێراق بۆته ئامانجی یه‌كه‌م، پێویسته ئاسمانی عێراق پارێزراو بێت و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراق، بۆیه ئه‌ركی عێراقه ڕۆڵی ببینێت لە پاراستنی ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.”
دزه‌یی گووتیشی “پێویسته سیسته‌می به‌رگری بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابین بکرێت.”

































































