مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە فەرمانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرجەم ئاڵاكانی ئەمەریكا لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ نیوە دابەزێنران تا كاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە كاتی واشنتن، ئەمەش وەك ڕێزێك بۆ كۆچی دوایی ڵینزی گراهام سیناتۆری كۆماری.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی تروپ سۆشیال بڵاویكردووەتەوە، گراهامی بە “هاوڕێیەكی ئازیز” و “پیاوێكی بەڕاستی مەزن” ناوبردووە و نووسیویەتی “ناوبراو خزمەتێكی بێ وێنەی پێشكەش بە ئەمەریكا و ویلایەتی كارۆلینای باشووری زێدی خۆی كردووە.”
دەشڵێت “لەپێناو ڕێزگرتن لە ژیان و دەستكەوتە ناوازەكانی سیناتۆر ڵینزی گراهام، هاوڕێی ئازیزم، فەرمان دەدەم هەموو ئاڵاكانی ئەمەریكا بە نیوە هەڵبكرێن تا كاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە.”

































































