زاری كرمانجی :
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە 7 ملیۆن دۆلار و 13 قاڵب زێڕ دەستی بەسەردا گیراوە.
بە گوێڕەی سەرچاوەكان “شەوی رابردوو لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیی فراوانی هێزە ئەمنیەكاندا، لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئۆتۆمبیلێكی جۆری كرۆلا دەستی بەسەرداگیراوە كە 7 ملیۆن دۆلارو 13 قاڵب زێڕی تێدابووە و كە خاوەندارێتیەكەی بۆ ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق و پەرلەمانتاری ئەم خولە دەگەڕێتەوە.

































































