زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن و تەندروستی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” لیژنەی تەندروستی چاودێری بازارو شوینە گشتیەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بەدەوامە لە سەردانی كردنی بەزاڕو دوكان و شوێنە گشتییەكان بە مەبەستی پشکنین و پێدانی كۆمەلێك ڕێنمای تەندروستی و پاك و خاوێنی و خۆپارێزی بە خاوەنكار و دوكانداران”.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان لەکاتی تێبینی کردنی هەر سەرپێچیەک سەبارەت بە پاک و خاوێنی و مەرجەکانی تەندروستی پەیوەندی بە تیمەکانی چاودێری تەندروستی بکەن . لە ریگای ژمارە مۆبایلی: (٠٧٥١١٢٢١٤١٤)

































































