ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
زۆرێک لە ئافرەتان و کچان هەستیاریان بە ئێکسسوارات هەیە وەک ملوانکە گوارە و بازن و چەندانی تر لەکاتی لەبەر کردنیان دەتوانێت وەک سووربوونەوە، خوران، زۆربەی کات بەهۆی بەرکەوتنی نیکل ئەم هەستیاریە دروست دەبێت
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : atoleajewelry ئەم کاردانەوەیە لەو کاتە بەدیار دەکەوێت کە کچان ئەو پارچانە لەبەر بکەن و دواتر هەستیاریەکە بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی چەند کاتژمێرێک تا چەند ڕۆژێکدا گەشە دەکات و بە دووبارە بەرکەوتنەوە دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا بە خورانی سادە بە خێرایی دەردەکەوێت و باشتر دەبێت کاتێک ئەو ئێکسسواراتانە لاببرێن. کاتێک پێست کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە بابەتە جوانکاریەکان، بەزۆری تەنها پەیوەندی بە هەستیارییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو شتەوە هەیە کە ئایا پێست بەر چ ماددەیەک دەکەوێت.
زۆرێک لەو ملوانکە و بازن و گوارانە کوالێتیان نزمە، کە کانزاکانی وەک نیکلیان تێدایە کە یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی کاردانەوەی هەستیاری. کاتێک ئەم ماددانە لەگەڵ شێ، گەرمی، یان لەبەرکردنی ڕۆژانە، دەبنە هۆی خورانی پێست.
زۆرجار هەستیاریەکە بە تێپەڕبوونی کات دروست دەبێت کە لە سەرەتادا پارچە کە زۆر باشە و هەستیاری دروست ناکات دواتر بە دوبارە کردنەوەی ڕۆژانە هەستیاریەکە بەدەر دەکەوێت لەگەڵ گەرمی و ئارەق کردنەوە.
































































