زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بڵاوی كردەوە: ” کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئازادی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاکرێ، لە خاڵی باکرمان، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری و جێبەجێکردنی یاسا، توانییان (10) هاووڵاتی دەستبەسەر بکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکی ڕاوکردنی ماسی بوون، بە بەکارهێنانی ماددەی ژەهراوی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “لە دوای دەستبەسەرکردنیان، دووسیەی یاسایی تایبەت بە کەیسەکە بۆیان کراوەتەوە و نێردران بۆ دادگای ئاکرێ. بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاکرێ، هەموویان بەندکران.

































































