زاری كرمانجی :
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەردەمی رێككەوتنە تاكلایەنەكان كۆتایی هاتووە، دەشڵێت، “ئەوە یان پابەندبوونە بە بەڵێنەكان یان دانی باجی پابەندنەبوونە”.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٢ـى تەمموزی ٢٠٢٦، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی: سەردەمی رێككەوتنە تاكلایەنەكان كۆتایی هاتووە، پێمان وتن: پابەندبن بە بەڵێنەكانتان، ئەگەرنا باجەكەی دەدەن، ئێستا دەبێت رووبەڕووی راستییەكان ببنەوە.
قالیباف لە تویتەكەیدا بەشێك لە برگەی پێنجەمی یاداشتیی لێكگەیشتنە ١٤ خاڵیەكەی بڵاوكردەوە، كە دووپاتی دەكاتەوە كردنەوەی گەرووی هورمز بەگوێرەی رێكخستنەكانی ئێران دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سوپای پاسداران رایگەیاند، بە موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر ژمارەیەك پێگەی ئەمریكا لە وڵاتانی ئیمارات، قەتەر، كوەیت، بەحرەین، ئوردن و عومان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ‘سێنتكۆم’ رایگەیاند، دوای ئەوەی سوپای پاسداران هێرشی كردە سەر كەشتییەك كە ئاڵای قوبرسی هەڵگرتبوو، ئێمەش هێرشمان كردە سەر نزیكەی ١٤٠ پێگەی سەربازی ئێران.

































































