زاری كرمانجی-خەلیفان
قائیمقامی قەزای خەلیفان دەڵێت: “كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسڕور بارزانی، بەشێوەی كردەیی سەلماندی كە كابینەی خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە، سەڕەڕای ئەو كۆسپ و ئاستەنگیانەی بۆ كابینە دروست كران، بەڵام ئیرادەو بەهێزی سەرۆكی حكومەت و خواستی جەنابیان بۆ دروست كردنی پایەكانی دەوڵەتداری و خۆشگوزەرانی بۆ كوردستانیان فاكتەری بەهێزی سەركەوتنی ئەم كابینەیە بوون”.
مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی قەزای خەلیفان، گووتیشی: ” سەربەرزین كە لەژێر سایەی سەركردایەتی سەرۆكی حكوومەت و لە كابینەی نۆیەمدا توانیومانە بە گوژمەی زیاتر لە (سەد ملیار دینار ) پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خەلیفان بە ئەنجام بگەیەنین، لە كەرتەكانی رێگاوبان و دابین كردنی ئاوی پاكی خواردنەوە و پەرەپێدانی گەشت و گوزار و كشتوكال و پەروەردەو و تەندروستی” .
ئاماژە بەوەشدەدات: “كاروانی ئاوەدانی بەردەوامی هەیەو گەشبینین كە ئەو پڕۆژانەی ماون و پێویستن ئەنجام بدرێن، لە سنوری ئیداری قەزای خەلیفان، بە بڕیار و هەوڵی مەسڕور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

































































