مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی ئیسرائیلی، بڵاویان كردەوە كە سوپای ئیسرائیل پلانی سەربازیی بەرفراوانی بۆ هێرشكردنە سەر ژێرخانەكانی ڕژێمی ئێرانی ئامادە كردووە.
ڕۆژنامەی “مەئاریڤ”ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاسایشی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە “سوپا، پلانی هێرشبەرانەی خۆی دژ بە ڕژێمی ئێران تەواو كردووە، لە ئەگەری دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕێكی بەرفراوان، یان ئەگەر تاران هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل.”
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە “ئەگەر سوپای ئیسرائیل ئەوەی لە تێكهەڵچوونەكانی پێشوودا نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، ئەم جارە بەدەستی دەهێنێت.”

































































