مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا “سێنتكۆم” لە راگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە لە گەڕی سێهەمی هێرشەكانیان 140 پێگەی سەربازی ئێرانیان كردووەتە ئامانج.
“سێنتكۆم” ئەمڕۆ یەكشەممە 12ـی تەمموزی 2026، رایگەیاند “لەم قۆناغەدا 140 ئامانجی سەربازیی ئێران لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانمان و بەكارهێنانی درۆن و كەشتییە جەنگییەكانەوە بۆردومان كران .”
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە “هێرشەكان پێگەكانی هەڵدانی مووشەك و درۆن، دامەزراوە دەریاییەكان، كۆگاكانی تەقەمەنی و كەرەستەی سەربازی، لەگەڵ تۆڕەكانی پەیوەندی و بنكەكانی چاودێری لەسەر كەناراوەكانی ئێرانی كردووەتە ئامانج.”

































































