تۆڕی میدیایی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی واشنتنەوە بڵاوی کردەوە، ئەگەر ئێران ئەمڕۆ شەممە بە فەرمی ڕاینەگەیەنێت کە گەرووی هورمز وەک پێش هەڵگیرسانی شەڕەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، ئەوا “ڕۆژێکی خۆش بۆ تاران نابێت” و ڕووبەڕووی لێکەوتەی توند دەبێتەوە.
ئەم هۆشدارییە نوێیە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز و بۆردوومانە چڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسد*اران، دۆخی ئەمنی ناوچەکە ڕووی لە گرژی بێپێشینە کردووە.

































































