مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەسەر پێشێلكردنی مافە بنەڕەتییەكانی هاووڵاتییانی كورد لە ئێران، ئاماری شەش مانگی رابردووی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییە تۆماركراوەكانی رێكخراوی ناوبراو لە ماوەی نیوەی یەكەمی ساڵی 2026 ئەو حاڵەتانە لە پێشێلكردنی مافەكانی هاووڵاتییانی كورد تۆمار كراون .
1ـ جێبەجێكردنی سزای سێدارەی 46 بەندكراوی كورد .
2ـ كوژرانی 290 هاووڵاتیی كورد لە ڕەوتی ناڕەزاییەكانی مانگی بەفرانبار
3ـ كوژرانی 23 منداڵ و 24 ژنی كورد لە ڕەوتی ناڕەزاییەكانی مانگی بەفرانبار
4ـ كوژرانی 5 هاووڵاتیی سڤیلی كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومەتییەكان
5ـ سەپاندنی سزای 106 ساڵ و 3 مانگ و 17 ڕۆژ بەندكران بەسەر 27 هاووڵاتیی كورد
6ـ سەپاندنی سزای لێدانی 275 زەربەی قامچی بەسەر 4 چالاكی كورد بریتی لە یەك ژن
7ـ دەستبەسەركرانی زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتیی كورد كە ناسنامەی 861 كەسیان ئاشكرا كراوە.
8ـ دەستبەسەركرانی لانی كەم 71 منداڵی ژێر تەمەن 18 ساڵی كورد
9ـ دەستبەسەركرانی لانی كەم 69 ژنی كورد .

































































