وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، قوتابیانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەتوانن پەڵپ لە ئەنجامی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بگرن.
بەپێی بڕیارەكە، لە سبەینێ یەكشەممە 12ـی تەممووز پڕۆسەكە دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە 15ـی تەممووز بەردەوام دەبێت، كە بە گشتی 4 ڕۆژ بۆ ئەم مەبەستە تەرخانكراوە.

































































