زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراكی سۆران رایگەیاند: سەرۆكی حكومەتی ناوەندی پلانێكی هەیە بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێوە بەشە خۆراكی هاووڵاتییان باشتر بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچی فەرمی بۆ ئێمە نەهاتووە.
حوسێن محەمەد بۆ زاری كرمانجی گووتی ” تا ئێستا هیچ بڕیارێك بە شێوەیەكی فەرمی نەدراوە بۆ زیاد كردنی بڕی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی هەن، بۆ ساڵی نوێ زەیت بۆ هەر نەفەرێك زیاد دەكرێت بۆ دوو كیلۆ، بۆ هەر نەفرێك كیلۆیەك ئاردی سپی زیاد دەكرێت، هەروەها هەر نەفەرەو كیلۆیەك شەكر زیاد دەكرێت، لەگەڵ 200 غ شیر و 200 غ چا”.
بەڕێوەبەری خۆراكی سۆران زیاتر روونیكردەوە ” هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەش كردنی بەشە خۆراكی مانگی 12، بەمەش ژمارەی ئەو مانگانەی كە بەشە خۆراك بەسەر هاووڵاتییان دابەشكراوە دەگاتە 11 مانگ”.