مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری چەكەكانی نابێت و كار دەكات بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی و هۆشداریش بە حكومەتی عێراق دەدات و دەڵێ “چەكەكانمان هەرگیز جێگەی سازش نییە، بەڵكوو وەك عەقیدە و پەیمانێك لەسەر شانمان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.”
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 10ـى تەممووزی 2026 لە ڕایگەیاندراوێكی فەرمی دا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرەی مقاوەمە تەنیا لەم ئاستەی ئێستادا ناوەستن، بەڵكوو بە هەموو هێزێكەوە كار دەكەن بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان لە ڕووی چەندایەتی و جۆرییەوە.
دەشڵێت “ئامانجی ئەم هەنگاوەشمان بۆ ئەوەیە كە بتوانین لەگەڵ قەبارەی ئەو هەڕەشانەدا بگونجێن كە لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە ئاڕاستەمان دەكرێت، تا پارێزگاری لە پێگەی خۆمان بكەن.”
هاوكات ئەو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی كەتائیبی حیزبوڵڵا، هۆشداریی بە حكومەتی عێراق دەدات و داوا دەكات حكومەت “ملكەچی مقاوەمە بن”.
ئاشكراشی دەكات كە كەتائیبی حیزبوڵڵا لەسەر دەست و بە بڕیاری ڕێبەری كۆچكردووی ئێران دامەزراوە و پیاوەكانیان تا ئێستاش لەسەر ئەو ڕێبازە جێگیرن و بەردەوام دەبن.

































































