زاری كرمانجی- سۆران:
بەرێوەبەری ئاوی سۆران رایگەیاند ” هەر هاووڵاتییەك پێوەری ئاوی بستبێت ئەوە مانگانە 10 هەزار دیناری بۆ هەژمار دەكرێت، بە پێچەوانەوە مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر حیساب دەكرێت.
تەحسین سەعدولڵا، بۆ زاری كرمانجی گووتی ” حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەكرد كە بە دوو سیستەم ئاو بدرێتە هاوبەشیان یەكیان بەستنی پێوەرە كە مانگانە 10 هەزار دیناری بۆ هەژمار دەكرێت و 52 مانگ قەرزداریش بن دەكاتە 520 هەزار دینار، ئەگەر پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە بڕی 80 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەكرێت و 52 مانگی قەرزی دێتە سەر كە دەكاتە نزیكەی 2ملیۆن و 400 هەزار دینار”.
بەرێوەبەری ئاوی سۆران زیاتر روونیكردەوە ” بۆ لەمەو دواش هەر هاوبەشێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگانە 80 هەزار دیناری لەسەر هەژمار دەكرێت و ئەو هاوبەشەشی پێوەری بەستووە مانگانە 10 هەزاری لەسەر هەژمار دەكرێت”.