مستەفا دۆلەمەری-زاری کرمانجی:
عارف شێروانی ، سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان، بە زاری کرمانجی راگەیاند :” ئەمساڵ نرخی هەنگوێن زۆر دابەزیوە ئەگەر حکومەتیش هەناردەی دەرەوە بکات ئەوا نرخیان باش نیە، پێشنیارم ئەوەیە ئەوەی هەنگوێنی هەیە لەناوخۆدا بفڕۆشێت ئەوەی دەمێنێتەوەش هەڵی بگڕێت بۆ ساڵی داهاتوو سرووشتی هەنگوین وایە کە تێک ناچیت، بەڵام پێویستە بکرێتە دۆبیا، ساڵی رابردوو ٥١ تەن هەنگوێن هەناردەی دەرەوە کرا ، زیاتر دەچێتە ناوەراست و خوارووی عێراق، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەنگوین خۆر نین ، بەڵکو تەنیا ٪٨ی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەنگوێن خۆرە، ئەگەر بەراورد بکەین بە دەوڵەتێکی وەک ئیمارات ٪٥٨ خەڵكی هەنگوێن خۆرە، سعودیە ٪٥٠ ، کوێت ٪٤٢،”.
عارف شێروانی زیاتر روونیكردەوە ” ئێستا هەنگوین هەناردەی دەرەوە ناکرێت، لەبەر ئەوەی ئەمساڵ نرخی هەنگوین زۆر دابەزیوە ، ئیمارات سەنتەرێکە بۆ ساخکردنەوەی هەموو بەرهەمەكانی دوونیا واتە سەنتەرێکە بۆ بە بازاڕکردن و ئەگەر نرخی هەنگوین بەرەو دابەزین بێت و هەناردەی دەرەوەش بکرێتن ئەوە بە نرخێکی زۆر کەم مامەڵەی پێوەدەکرێت”.