ڕێبوار شوانی
له قۆناغ و سه‌رده‌مێكدا كه ناوچه‌كه و جیهانیش به گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێی و شه‌ڕ و ئاڵۆزییدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن ، عێراق دوای 23 ساڵ نقوومی گه‌نده‌ڵی و وێرانكاری و تاڵانكاری زۆر بووه‌ته‌وه و به بێ به‌شكراوه له سه‌ره‌تایتترین خزمه‌تگوزارییه‌كان ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان وێرای هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاری و كۆسپانه‌ی به‌رده‌می كه چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراق وناوچه‌كه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی شێوازێكی نوێی حكوومڕانی و پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له گشت بواه‌ركاندا بێنێته‌دی ، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو ، مه‌سروور بارزانی ، كه‌سایه‌تی به‌هێزو ده‌وڵه‌تمه‌دار به‌هێز و خۆڕاگر و بڵیمه‌ت توانی ئاسته‌نگه‌كان بگۆڕێت ، گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی و چاكسازی زیاتر
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان توانی ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه هاوسه‌نگییه‌كی بێ وێنه له پێناو پارێزگاریكردن له شوناس و خه‌باتی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بونیاتنانی قه‌واره‌یه‌كی پێشكه‌وتوو دروست بكات ، به‌شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هێرش و گوشارێكی زۆری نه‌یارانی كوردستان بووه ، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی و كابینه‌ی نوێه‌می حكوومه‌تی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین كوردستان له قۆناغێكه‌وه بباته قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر و پێشكه‌وتوو تر
به‌دڵنییاییه‌وه، مه‌سروور بارزانی ، متمانه و پشتیوانی جه‌ماوه‌ر و ڕێباز و قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی له پشته‌وه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی ، له هه‌مانكاتیشدا سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به كه‌سایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی به‌هێزی به‌رگری له نه‌ته‌وه و نیشتیمانییه‌كانی بكات و كوردستان به‌ره‌و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی ببات و له هه‌مانكانكاتیشدا ، ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نه‌یارانی كوردستان ببێته‌وه كه مه‌رامیان زیانگه‌یانده به پێگه‌ی سیاسی و یاسایی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، له رووی ئابووری و داراییه‌وه، ڕێگه‌ی نه‌دا كه كوردستان به‌هۆی گوشار وگه‌مارۆكانه‌وه گۆشه‌گیر بكرێت و له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و فشارانه‌ی كرده ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ پشت به خۆبه‌ستن و خۆبژێوی و بونیاتنانی ژێرخانی دارایی ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌دی دادپه‌وه‌ری و حكوومڕانییه‌كی باش بۆ گه‌شه‌پێدان له گشت بواره‌كاندا ، له پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می سه‌ربازی و ئاسایش و هێنانه‌دی كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ هێنانه‌دی كه‌شێكی ئارام له پێناو ڕاكێشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی متمانه‌پێكراو بۆ نێرده دیپلۆماسییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
هه‌نگاوه ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ، له سنوور و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌بووه ، به‌ڵكو شۆڕشێكی گه‌وره بوو له پێناو به‌هێزكردنی ژێرخانی كوردستان ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ڕێگاوبان ، كه‌رتی وزه ، دروستكردنی به‌نداو ، پۆند ، پارێزگاریكردن له ژینگه و به‌رفراوانكردنی ژینگه‌ی سه‌وزایی و دارستانه‌نكان و گه‌شه‌پێدان و گرنگیكدان به كه‌رتی كشتووكاڵی و بارزاگانی و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان ، دروستكردنی سیسته‌می دیجیتاڵی و چاكسازی له‌گشت داموده‌زگاكان وده‌وڵه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی كه تێیدا ڕێگری له‌گه‌نده‌ڵی و به‌فیرۆدانی كات و سامانی گشتی بگیرێت و له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌رچاوه داهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زیاتر بكات
له‌ڕووی دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه ، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان ، توانی وه‌ك ئامرازێكی به‌هێز وستراتیژی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێز و متمانه‌پێكراو له نێو كۆنفرانس و كۆڕبه‌نده جیهانییه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌نداو به‌هێز بكات و كوردستان بكاته ناوه‌ندێكی به‌هێز له ڕووی بارزگانی و پیشه‌سازی و ئینجا هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ، هه‌روه‌ها رووی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵی ، مه‌سروور بارزانی ، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و ده‌وڵه‌تمه‌دارێكی كاریگه‌ری ڕۆڵی گرنگ و كارایی بینیووه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری و هاوبه‌شی و چاره‌سه‌ری كێشه ئاسایشیه‌كان ، له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوه‌ومه‌تی كوردستان ، مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ، وه‌ك ئه‌ندازیاری بونیانتانه‌وه‌ی كوردستانی به‌هێزتر و ئاوه‌دانتر وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش ده‌دره‌وشێته‌وه ، ده‌وڵه‌تمه‌دارێك كه به پلان وستراتیژی و لۆژیك ئاسته‌نگ و فشاره‌كان قه‌یرانه‌كانی گۆری بۆ ده‌رفه‌تی گه‌وره و مێژوویی بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی قه‌واره‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و پێشكه‌وتوو وبه‌هێزتر.

































































