وەرزش ـ زاری کرمانجی:
وادەی دەستپکردنەوەی خولەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی کوردستان نزیک بونەتەوە و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش بەردەوامن لەئەنجامدانی کۆبونەوە بەمەبەستی پێدانی رێنمایی بەیانە بەشداربووەکانی خولەکانی کوردستان.
نوێترین رێنمایی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سەبارەت بە درێسی یانەکانە و مەرجی دانانی لۆگۆی فیدراسیۆن لەسەر درێسەکان دانراوە.
بەگوێرەی رێنماییەکان دەبێت درێسی یاریزانان ـی یانەکان لە(قۆڵی راست) ـی لۆگۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانی لەسەر بێت، هەروەها مەرجە لۆگۆکە بەروونی لەسەر درێسەکە دیاربێت نابێت بەچاپێکی کاڵ بێت.
بڕیارە ناوەڕاستی مانگی ئایندە رکابەری خولی یانە نایابەکانی کوردستان دەست پێبکات و مانگێک دواتر شەمەندەفەری یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانیش دەکەوێتە رێ.