ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاند، “دوایین وادەی وەرگرتنی ڕسوومات و پارە بە شێوازی نەختینە (کاش) تا ڕۆژی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٦ دەبێت.”
بەپێی ئاگادارییەکە، دوای ئەم بەروارە سیستەمی وەرگرتنی پارە لە ژووردا بە تەواوی بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی دەگوازرێتەوە و هەموو مامەڵە داراییەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێن.
ژووری بازرگانی داوا لە بازرگانان، خاوەنکاران و سەرجەم هاوبەشان دەکات، کاتێک بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانیان سەردانی ژوور دەکەن، کارتی بانکی (ئەلیکترۆنی) لەگەڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان بە ئاسانترین شێوە ئەنجام بدرێت و هیچ دواخستنێک ڕوونەدات.”































































