محەممەد مەحموود – سۆران :
لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا وەزارەتی كارەبا توانیویەتی چەندین پڕۆژەی گرنگ بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا جێ بەجێ بکات بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش جگە لە گەیاندنی پڕۆژەی رووناکی، چەندان پڕۆژەی تری گرنگ ئەنجام دراون.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەیەوە داتاو ئاماری پڕۆژەکانی ڕاگەیاند کەوا لە لایەن کابینەی نۆیەم جێ بەجێ کراون لەوانە:
1- لە سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا 1974 مێگاوات كارەبای تازە
لەم وێستگانەی خوارەوە بەرهەم هێنرا:
1- لە وێستگەی خۆرماڵە ( 500 مێگاوات).
2- وێستگەی هەڵمی خەبات ( 300 مێگاوات ).
3- وێستگەی گەرمیان (165 مێگاوات ).
4- وێستگەی بازیان ( 750 مێگاوات).
5- وێستگەی دێرەلۆك ( 38 مێگاوات).
6- لە وێستگەكانی هەولێر , سلێمانی , دهۆك ( 87 مێگاوات).
7- لە وزەی خۆر : 134 مێگاوات لەسەرانسەری هەرێم.
2- لە سێكتەری گواستنەوەی كارەبا توانیمان 61 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 372,84 ملیۆن دۆلار.
1- لە هەولێر و سۆران : 31 پرۆژە بە گوژمەی 233,72 ملیۆن دۆلار.
2- لە دهۆك و زاخۆ: 8 پرۆژە بە گوژمەی 40,13 ملیۆن دۆلار.
3- لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین: 22 پرۆژە بە گوژمەی 98,99 ملیۆن دۆلار.
3- لە سێكتەری دابەشكردنی كارەبا توانیومانە 3,880 پرۆژە ئەنجام بدەین بە گوژمەی 259،27 ملیار دینار.
1- لە هەولێر و سۆران : 1,125 پرۆژە بە گوژمەی 109,742 ملیار دینار.
2- لە دهۆك و زاخۆ : 531 پرۆژە بە گوژمەی 35,239 ملیار دینار.
3- لە سلێمانی , هەڵەبجە, گەرمیان , راپەرین: 2,224 پرۆژە بە گوژمەی 114,286 ملیار دینار.
4- گەیاندنی كارەبا بۆ ٥٧٥،٠٠٠ هاوبەشی كارەبای تازە.
5- دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ لە 85%ی هاوبەشانی كارەبای هەرێم لە كۆی 1,975,000 هاوبەش .
6- كوژانەوەی 6,000 موەلیدە لەناو گەڕەكەكان.
7- لابردنی زیاتر لە 62,688 سەرپێچیكار لەسەر تۆڕی كارەبای هەرێمی كوردستان.
8- هەمواركردنەوەی گرێبەستەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ، لە ئەنجامدا ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە.

































































