زاری کرمانجی-سۆران
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بۆ ئەم مانگە لە ئارادا نییە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت “بەگشتی تا ئێستا هاوینێکی ئاساییمان هەیە لەڕووی پلەکانی گەرماوە هیچ شەپۆلێکی بەهێز ناوچەکەی نەگرتووەتەوە لەئاستێکی جێگیردا دەبێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو بۆ هەمان کات نزمترە.”.
ئەوەشی خستووەتە روو: “ئەگەر هەیە لە نێوان 10 بۆ 16ی مانگدا شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە، بەڵام بەگشتی زۆر بەهێز نابێت و کاریگەری و ماوەکەشی زۆر ناخایەنێت دوابەدوای ئەو مەودایەش پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کاریگەری بارستە هەواکانی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە.
بۆیە بەگشتی پێشبینی ئەوە ناکرێت لەم مانگەدا شەپۆلی بەهێزی گەرمای تێدا بێت.”































































