زاری کرمانجی – سۆران :
سەرکار رواندزی، خاوەن پێداویستی تایبەتەو لە نامەیەکدا داوایەک ئاراستەی سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت ” پێویستە بێ رێزکردن بەرامبەر بە کەسانی دواکەوتنی ئەقڵی رابگیرێت بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تكایە بێ رێزی بەرامبەر بە دواكەوتووانی ئەقلی رابگرن بە یاسا دژی ئەو كە سانە بووەستنەوە كە دەبنە هۆكاری گاڵتە پێكردنیان بۆ دەست كەوتنی كورتە ڤیدیۆیەك .
سەرکار رواندزی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ” لە وڵاتی یابان هەر كەسێك گاڵتە بە كەمئەندامێك بكات (٥) ساڵ زیندانی دەكرێ هەر بۆیە یابان یەكەمی جیهانە.
ئەگەر چارەسەر كردنی ئەم بابەتە لە ئێستا ئەستەم بێت ، دەكرێت لە شوێنێك كۆیان بكەنەوە هاوشێوەی خانەی بە ساڵاچووان خزمەتگوزاری تەندروستیان پێشكەش بكرێت لەوانە زۆر لەمە باشتر بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگە”.