بەپێی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تێچووی وزە لە پڕۆژەی نیشتمانیی “ڕووناکی” (تایبەت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری)، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، نیوەی ئەو هاووڵاتییانەی هاوبەشی پڕۆژەکەن، بڕی پارەی پسوولەکانیان کەمتر بووە لە 38,000 دیناری عێراقی.
ئەم ئامارە دەری دەخات کە سەرڕای دابینکردنی کارەبای بەردەوام، خەرجی بەشێکی زۆری هاوبەشانی پڕۆژەکە لە ئاستێکی گونجاودا ماوەتەوە. بەپێی ڕوونکردنەوەی وەزارەتەکە، پاراستنی ئەم هاوسەنگییە بۆ بەرزبوونەوەی هۆشیاریی هاووڵاتیان لە بەکارهێنانی وزە و ڕێکخستنی کاتی کارپێکردنی ئامێرە کارەباییەکانیان دەگەڕێتەوە.































































