مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دەستپێكی ٣٦هەمین بەڕێوەچوونی لووتكەی سەرۆك دەوڵەت و حكومەتەكانی ناتۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرد و ڕایگەیاند “پێویستمان بە یارمەتی ئەندامانی ناتۆ نەبوو، تەنیا دەمویست تاقیان بكەمەوە، دەمویست ببینم (كە ئایا پشتیوانیمان دەكەن یان نا).”
هاوكات ترەمپ ئیسپانیای وەك هاوبەشێكی خراپ ناوزەندی كرد و گووتی “داوای بڕینی پەیوەندییە بازرگانییەكانم كردووە لەگەڵ ئەو وڵاتە.”
سەبارەت بە ناتۆ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند “پێویستمان بە یارمەتی نەبوو، (ئەندامانی ناتۆ) دەمویست تاقیان بكەمەوە، دەمویست ببینم (كە ئایا پشتیوانیمان دەكەن یان نا)”.































































