زاری كرمانجی- سۆران:
چەند ساڵە بابەتی دروستكردنی كارگەیەكی ریسایكلین لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران باس كراوە تا ئێستا نەكەوتۆتە واری جێبەجێ كردنەوە.
كاوە نەجم، سەرۆكی شارەوانی سۆران لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت ” پێویستی زۆرمان بە كارگەی ریسایكلین هەیە، لەبەر ئەوەی هەم زبڵ و خاشاكی زۆری شار كۆ دەبێتە كە ساڵانە دەبێتە هۆی پیس بوونی ژینگە و زۆرجاریش ئاگر دەگرێت و دوكەڵێكی زۆر بڵاو دەكاتەوە، هەروەها رۆژانە زیاتر لە 100 هەزار لیتر ئاوی پیسمان هەیە، كە بە ناچاری دەرژێتە ناو رووبارەكانەوە، بۆیە دروستكردنی ئەم كارگەیە زۆر پێویستە”.
لە لای خۆیەوە خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران گووتی ” ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ كرابوو، پابەند نەبوو بە ناوەڕۆكی گرێبەستەكە، بۆیە بڕیار درا لێیان وەربگیرێتەوە، بدرێتە كۆمپانیای دیكە، ئێستاش ئێمە خەریكی بەدواداچوونین لەبەر ئەوەی دروستكردنی ئەو كارگەیە بە پێویست دەزانین بۆیەش شوێن و هەموو ئەوشتانەی دەكەوێتە سەر حكومەت ئامادە كراوە تەنها ماوە كۆمپانیایەك ئەم كارە بكات، بۆ ئەمەشیان هەر لەسەر هێڵین”.