ئا/ زاری كرمانجی :
لە میانەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە توركیا و بەشداری كردنی دۆناڵد ترەمپ، چەندین بابەتی گرینگی جیهانی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نیوان ئەندامان ناتۆ دەرخرێتە بەرباس، بەشداری نەكردنی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە جەنگی ئەمریكا و ئێران یەكیك لە بابەتە گەرمەكانە و ترەمپ لە لێدوانە رۆژنامەوانییەكانی نەیشاردەوە كە لە ناتۆ نیگەرانە و پێویستە لەم جەنگە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ هاوكاری ئەمریكا بن و بە پێچەوانەش رەنگە ئەمریكا لە ناتۆ بكشێتەوە، ئەمەش گورزێكی تووند دەبێت بەر ناتۆ دەكەوێت و ولاتانی ئەندامان لە ناتۆ ناخوازن ئەمە رووبدات، بە تایبەتی كە ئێستا جەنگی روسیا بەرۆكی گرتوون.
ئەگەر ناتۆ وەك هاوپەیمانێك بڕیاری هێرشی سەربازی لە دژی ئێران بدات، ئەگەری ئەوە هەیە وڵاتانی وەك فەرەنسا، كەنەدا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، بەلجیكا، دانمارك، نەرویج، بەشداری لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بكەن و وڵاتانی تری ئەندامی ناتۆ وەك توركیا و هەنگاریا و باقی وڵاتانی دیكە كە لە رووی جوگرافییاییەوە نزیكن لە ئیران نابێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران بجەنگن، بەڵكو بە نهێنی یارمەتی لۆجیستیكی پێشكەش بە ئەمریكا بكەن.































































