مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ (CNN)ی ئەمریكی ڕایگەیاند “فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگیی پێشكەوتووی جۆری (F-35) بە كۆماری توركیا، دەبێتە هۆی تێكدانی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.” ئاشكراشی دەكات كە هۆشداری بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای داوە .
ناتانیاهۆ لەم هەڤپەیڤینەدا تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان تەلئەبیب و واشنتن و پرسی پڕچەككردنی وڵاتانی ناوچەكە، بە تایبەت توركیا، و ڕایگەیاند كە هۆشداریی داوەتە كۆشكی سپی لە مەترسییەكانی گەیشتنی ئەو جۆرە فڕۆكە بە دەستی ئەنقەرە.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەش كردەوە كە لەسەر پرسە گەورە و ستراتیژییەكان، لەگەڵ ترەمپ بە تەواوی هاوڕا و كۆكن.
































































