زاری كرمانجی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی كردەوە: “بە بەکارهێنانی بڕی 325 تۆن قیڕی بەرهەمهاتوو، زیاتر لە دوو هەزار مەتر دووجا، کاری قیرتاوکردن لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر کرا و شەقامە تێکچووەکانی چوارڕیانی مامز نزیک پارکی شانەدەر و شەقامی نێو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێڵ لە گەڕەکی ئازادی و شەقامی 100 مەتری”.
هەروەها چاککردنەوەی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکەکانی نازناز و ئاری، قیرتاوکرنی چەند شەقامێکی دیکە لە هەولێری نوێ و گەڕەکی کوردستان و ڕزگاری2 نۆژەن و قیرتاوکرانەوە.































































