زاری كرمانجی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/7/2026 به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی قه‌زای خه‌بات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی خه‌بات و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و قه‌ره‌بووی جووتیارانی قه‌زای خه‌بات كرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا لێدوانیان بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن دا و باسیان له به‌رده‌وامی پرۆسه‌كه و گرنگی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی كرد.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر، تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی زیاتر له 3 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌كرێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین هاوڕێ له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامی قه‌زای خه‌بات و فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كان، به‌شدارین له ڕێوڕه‌سمی تیروپشك بۆ زه‌وی فه‌رمانبه‌ران له سنووری قه‌زای خه‌بات.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ساسان عه‌ونی، گوتیشی: له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بڕیاری لێداوه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، له سه‌رجه‌م پارێزگه و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان فه‌رمانگه‌كان تا ئێستا كاری زۆر باش كردووه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئه‌مڕۆكه له هه‌نگاوێكی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێردا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و تیروپشك بۆ فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای خه‌بات كرا كه ئه‌مڕۆكه 2600 فه‌رمانبه‌ر له هه‌ردوو ڕاژه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كرا و هه‌روه‌ها زیاتر له 400 پارچه زه‌وی دیكه‌ش بۆ قه‌ره‌بووی جووتیاران ئاماده كراوه و ئه‌وانیش به‌پێی پرۆسه یاسایییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ساسان عه‌ونی پیرۆزبایی له فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای خه‌بات كرد و هاوكات گوتی: جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار مه‌سرور بارزانی بكه‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران كه به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی دانراون ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیش كاری پێویستیان تێدا كردووه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و سه‌ره‌تا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوار به‌شدارن له ڕێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و قه‌زای خه‌بات و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای خه‌بات له هه‌ردوو ڕاژه‌ی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كه ڕێكاره یاسایییه‌كانیان ته‌واو بووه كه 2600 فه‌رمانبه‌رن له‌گه‌ڵ زیاتر له 400 پارچه زه‌ویش بۆ قه‌ره‌بووی جووتیاران به‌و مافه‌ی خۆیان شاد ده‌بن و ده‌بنه خاوه‌ن زه‌ویی خۆیان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و قائیمقامیه‌تی قه‌زای خه‌بات و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی دیكه‌ی كرد كه له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا كاریان كردووه و هاوكات پیرۆزبایی له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ زه‌وییه‌كانیان كرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گوتی: به‌ناوی فه‌رمانبه‌رانه‌وه سوپاس و ڕێز پێشكه‌شی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران ڕێزدار مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین كه له بڕیارێكی گرنگدا دوای چه‌ندین ساڵ بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی دا.
گوتیشی: به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌ر دوای فه‌رمانی رێزدار مه‌سرور بارزانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی، له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه له‌نێو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، تیمێك بۆ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان دروست كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوویی بڕیاره‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه، هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه خۆشحاڵین ئێستا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه كه سه‌رووی 60%ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و سنووره زه‌ویان وه‌رگرتووه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه هه‌تا یه‌ك فه‌رمانبه‌ر مابێت، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ناوه‌ستێت































































