زاری كرمانجی
دیگۆ سیمیونی: دوای ئەوەی میسر گۆڵی دووەمی خۆی تۆمارکرد ڕاستگۆیانە بڵێم پێم وابوو یارییەکە کۆتایی هات، بۆیە من وێران بووم و تەنانەت بیرم لە جێهێشتنی یاریگاکە کردەوە.
پاشان خێزانەکەم سەیری کردم و وتی مێسی هێشتا لە یاریگادایە جاری ئارام بە، سەبربگرە جارێ مەرۆ.
منیش وەڵامم دایەوە وتم بەڵێ وایە باشە بە گوێت دەکەم، خێزانەکەم زەردەخەنەی کرد و وتی دەبێت تا ئەو کاتەی مێسی یاریدەکات هیوامان هەبێت چونکە دەکرێت هەموو شتێک ڕووبدات.
بۆیە من مامەوە لە یاریگا، بەڵام چی ڕوویدا، مێسی کارێکی ناوازەی کرد باوەڕم بە چاوەکانم نەدەکرد هەموو شتێکی کرد بۆ سەرکەوتن
بە دڵنیاییەوە مێسی وات لێدەکات بەدیاریەوە دانیشی تا فیکەی کۆتایی، مێسی هەمیشە هۆکارێک دەداتە هاندەران بۆ ئەوەی باوەڕی پێبکەن، بەڕاستی ناوازە بوو
































































