زاری كرمانجی
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی 7ی 2026، نووسراوی فەرمی بۆ بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان گەیشتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوەکو بە شێوازێکی یەکجاری کۆتایی بە کێشەی دامەزراندنیان بهێنرێت.
محەمەد نەجیب، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، دوای سەردانیکردنیان بۆ لای فەرهاد ئەترووشی، جێگری پەرلەمانی عێراق، بەڵێنی جێبەجێکردنی کارەکانی پێدابوون و ئێستا سەرکەوتوو بوون لە گەیاندنی نووسراوەکە بە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیار وایە لە بوددجەی ساڵی 2027ـی دەوڵەتی عێراقدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر دامەزراندنی هەمیشەیی ئەم فەرمانبەر و مامۆستایانە بدرێت و ئەم کێشە مێژووییەی هەرێمی کوردستان بە یەکجاری یەکلا بکرێتەوە.

































































